وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر هاوردەکردنی تەماتە و پیاز زیادکرد
دوای گفتووگۆ و کۆبوونەوە، وەزیری کشتوکاڵ بڕیارەکانی خۆی بۆ ئەم وەرزە دەرکرد، بە جۆرێک باجی هەر کیلۆیەک تەماتە و پیازی هاوردەکراو لە ئێران، تورکیا و وڵاتانی دیکەوە لە 250 دینارەوە کرا بە 350 دینار.
نزیکەی 153 هەزار جووتیار لە هەرێمی کوردستان زەوییەکانیان سەوزکردووە، جووتیاران هۆشداری دەدەنە حکومەت، ئەگەر هاوکاریان نەکرێت بۆ رکابەری بەرهەمە هاوردەکراوەکان و زیانەکانیان کەمنەکرێتەوە، ئەوا ئامادەنین ساڵی داهاتوو بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕەکانەوە، بەوەش پارەیەکی زیاتری باخەڵی هاونیشتمانیان بۆ دەرەوەی باشووری کوردستان دەچێت.
بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ نایشارنەوە لە هەندێک خاڵی سنووری بە تایبەتی لە سنووری گەرمیان بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردەکار و بە قاجاخ یان بەبێ باج دەگەنە بازاڕەکان، بەوەش بە نرخێکی کەم دەفرۆشرێن و زیانی گەورە بە بەرهەمی نیوخۆیی دەگات، بۆیە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەن خاڵەکان تووندتربکرێن و سزای قاچاخچیان بدرێت.
ئابووری
وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر هاوردەکردنی تەماتە و پیاز زیادکرد
لەلایەن رەنجە جەمال 15 خولەک لەمەوبەر
رووداو -
