بارزانی پیرۆزبایی لە حەكیم دەكات

بارزانی پیرۆزبایی لە حەكیم دەكات




ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی تازەی هاوپەیمانیەتیی نیشتیمانیی عێراقی پیرۆزبایی لە عەمار ئەلحەكیم كرد.


لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ عەمار ئەلحەكیم ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی نیشان دا بۆ پاڵپشتیكردنی سەرۆكی هاوپەیمانیەتیی نیشتیمانی لە هەوڵە سیاسییەكانیدا.
Bas News _
Top