له گه‌رمیان چوار بازرگانى تریاك ده‌ستگیر كران و یه‌كێیكان هه‌ڵات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به ئاژانسى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" له بازگه‌ى (بان ئاسیا‌و) له سنوورى گه‌رمیان، باندێكى بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر و تریاك كه پێكهاتبوو له چوار كه‌س و له ناو دوو ئۆتۆمبیل‌دا بوون له جۆره‌كان ساڵۆن ئۆپڵ و بارهه‌ڵگرێك، ده‌ستگیر كران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له ئه‌ندامانى بانده‌كه جلى پێشمه‌رگه‌ى له‌به‌ردا بوو ده‌ستی كرد به ته‌قه‌كردن له مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش وتوانى به ئۆتۆمبیلێكه‌ى كه له جۆرى (ئۆپڵ) بوو، هه‌ڵبێت، به‌ڵام دواتر ئۆتۆمبیله‌كه‌ى جێهێشت و خۆى كرد به ناو گوندى شێخ له‌نگه‌ر، گوتیشی :" له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و كاته‌دا هه‌ڵاتووه‌كه تریاكى كێشابوو و ته‌قه‌ى له مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش كرد، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه و ته‌قه‌ى زیاتر درووست نه‌بێت، هێزه‌كانى ئاسایش دواى نه‌كه‌وتن له‌و كاته‌دا، به‌ڵام به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به مه‌به‌ستى ده‌ستگیر كردنى".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه، داواى كرد ناو و ناسنامه‌ى ئاشكرا نه‌كرێت، گوتیشی :" سێ ده‌ستگیر كراوه‌كه دانیشتووى شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به سنوورى گه‌رمیانن، هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر دوو كیلۆ تریاكدا گیراوه و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیر كراوه‌كاندا، ده‌كرێت".
Bas News _
