کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی: سەرکردایەتییەکی خراپمان هەیە
سلێمان عەبدوڵڵا یونس، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی، كە پشتگیری ناوەندی بڕیار یەکێتی، دەكات لەبارەی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بۆ چارەسەکردنی کێشە و قەیرانەکانی یەکێتی دەڵێ هەوڵەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی یەکێتی و هەردوولایەنی "ناوەندی بڕیاری یەکێتی" و "زۆرینەی مەکتەبی سیاسی " سلێمان عەبدوڵڵا گوتی "تاوەکو ئێستاش هەموو هەوڵێکی ناوخۆیی و دەرەکی لە ئارادایە و بەردەوامین بۆ چارەسەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی یەکێتی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێک ئەرێنی نەبووە،
سلێمان عەبدوڵڵا گوتیشی "هەردوولامان تێڕوانیمان هەیە لەبارەی ئەوەی هەردووکمان یەک مەرجەعیەتمان هەبێت، بەڵام دەبێت کێشەکان بەگوێڕەی پەیڕە و سازان و واقیعی کوردستان چارەسەر بکەین، چونکە یەکێتی زۆرترین هێزی باشی هەیە، بەڵام سەرکردایەتییەکی خراپی هەیە".
سلێمان عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە دەدات "ئێمە وەک ناوەندی بڕیار پێمان وایە، نابێت چیدیکە لە نێوان شوناسی حاکم و مەحکومدا، ئاگادار و بێئاگادا لە سیاسەتی نەوت، لەنێوان شوناسی حکومڕان و ئۆپۆزیسیۆندا، شوناسێکی نادیارمان هەبێت. بۆیە لەو نێوەندەدا خۆمان یەکلایی بکەینەوە کە ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی کوردین یان لەگەڵ نین. چونكە بەڕاستی ئێمە سەرمان لە خەڵک شێواندووە، سەرمان لە رای گشتی و یەکێتییەکان شێواندووە، دۆخێکی خراپمان بۆ کوردستان دروستکردووە".
رووداو
