لە کەمپی بەحرکە 830 خێزانی ئاوارە ھاوکاری کران

 لە کەمپی بەحرکە 830 خێزانی ئاوارە ھاوکاری کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مانگی سووری کوێتی، لە کەمپی ئاوارەکانی بەحرکە، خۆراکی وشکیان بەسەر 830 خێزان دابەش کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/9/2016، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مانگی سووری کوێتی، لە کەمپی بەحرکە بۆ ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکەدا جێگیر کراون، بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و د.عومەر ئەلکندی، قونسوڵی کوێت لە ھەرێمی کوردستان، خۆراکیان پێشکەش بە 830 خێزان کرد.

لە درێژەی دابەشکردنی کۆمەک و ھاوکاری و پێداویستییەکان، بەسەر پەنابەر و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی بەحرکە کە تایبەتە بە ئاوارەی ئێزیدی، شەبەک و عەرەب بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مانگی سووری کوێتی، 830 خێزان پریاسکەی خۆراکیان وەرگرت، کە پێکھاتبوو لە برنج، ساوار، زەیت، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەکر، فاسۆلیا، چا، رشتە، شیر و نۆک.

ئیدارەی کەمپی بەحرکە لەلایەن ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، بەڕێوە دەبرێت، بەشێوەیەکی بەردەوام ھاوکاری و پێداویستی بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەش دەکات.












Top