4 کوردی دیکەی ئێزدی ڕزگاركران
(حوسێن قایدى) ڕایگەیاند: "یه‌كێك له ئارمانجى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌مان ڕزگاركردنى ئه‌و كچ و ژن و كه‌سوكارى ئێزدییه كه له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدان و به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ش له هه‌وله به‌رده‌وامه‌كانمان توانیمان چوار كه‌سى تر له كوردانى ئێزدى له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ڕزگار بكه‌ین و، به سه‌لامه‌تى گه‌یشتنه ناو كه‌سوكارى خۆیان له شارى دهۆك كه پێك هاتوون له ئافره‌تێك و 3 منداڵ."
(قایدى) گوتیشى: "ئه‌و خێزانه خه‌ڵكى گوندى سهباحیهى سه‌ر به قه‌زاى شنگالن و هه‌موو ڕێكاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام درا و فۆرمیان بۆ دروست كرا و پشكنینى ته‌ندروستیشیان بۆ کرا."
KDP
