١٣٠ واژۆ بۆ دەنگدانەوە دەربارەی وەڵامەکانی زێباری کۆ کراوەتەوە
(د. به‌هار سلێمان) ڕایگەیاند: "وه‌كو فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پەرله‌مانى عێراق نزیكه‌ى 130 واژووى پەرله‌مانتارانمان كۆ كردووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدانەوە بکرێته‌وه له‌باره‌ى باوه‌ڕهێنان به وه‌ڵامه‌كانى به‌ڕێز (هۆشیار زێبارى) وه‌زیرى دارایى عێراق؛ چونكه له دانیشتنى ده‌نگدان بۆ باوه‌ڕهێنان به وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیرى دارایى ئێمه‌ش ئاماده نه‌بووین له هۆڵى دانیشتن‌دا و بارو‌دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كى تر بوو؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ى سێشه‌ممه بڕیاره پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى پەرله‌مانى بكه‌ین؛ دواى پێشكه‌شكردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تىی پەرله‌مان ده‌درێت به لیژنه‌ى یاسایى تا ئاماده بكرێت به شێوه‌یه‌كى یاسایى بۆ ده‌نگدان."
(د. به‌هار) گوتیشی: "تا ئێستا به ته‌واوى نازانرێت كه ئایا سبه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بەڕێوه ده‌چێت یاخود نا چونكه په‌رله‌مانتارێكى زۆر له ده‌ره‌وه‌ى عێراقن و سه‌فه‌ریان كردووه بۆ وڵاتانى تر یاخود بۆ حه‌ج بۆیه پێشبینى ده‌كرێت ڕێژه‌ى یاسایى ته‌واو بێت یاخود ته‌واو نه‌بێت."
KDP
