بەرپرسێکی پەروەردە: بەم زووانە کێشەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان چارەسەر دەبێت

 بەرپرسێکی پەروەردە: بەم زووانە کێشەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان چارەسەر دەبێت
بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە، ئاماژە بەوە دەدات کە ئێستا خەریکن، کاری قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕێک دەخەن و نایەڵن داھاتووی قوتابییەکان بفەوتێت.

شاسوار کەمال، بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان، لە پاشکۆی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند: "لەبارەی گرفتی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئێمە وا لەگەڵیان خەریکین و وردە وردە دەستمان بە پڕۆسەکە کردووە، بەتایبەت قوتابخانەی نێودەوڵەتیی ئەمەریکی لە ھەولێر کە گرفتیان ھەبوو، ھاتوونەتە سەرخەت و ئێمەش خەریکین، بەم زووانە چارەسەر دەبێت".

بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بە دڵنیاییەوە داھاتووی منداڵەکان نافەوتێت"، لەبارەی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەریش، گوتی: "ئەوە بابەتێکی دیکە و بەم زووانە بڕیاری لەسەر دەدەین".








باسنیوز
Top