هەشت پەرلەمانتاری هەدەپە دەدرێنە دادگا

هەشت پەرلەمانتاری هەدەپە دەدرێنە دادگا
دادگای دووەمی شاری ئامەد لە کوردستانی باکوور بڕیاری دادگایی کردنی هەشت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی دا.

رۆژی دووشەممە 5ـی ئەیلوولی 2016، دادگای دووەمی تاوانە گەورەکانی ئامەد بەهۆی تۆمەتبار کردنیان بە ئەندامبوون لە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، پارێزبەندیی یاسایی لەسەر ئەو هەشت پەرلەمانتارەی هەدەپە هەڵگرت.

هەشت پەرلەمانتارەکە بریتین لە چاغلار دەمیرێل، گوتەبێژی فراکسیۆنی هەدەپە، عوسمان بایدەمیر، سەلما ئیرماک، دیرایەت تاشدەمیر، ئەحمەد یڵدرم، بەسیمە کۆنجا، عەلیجان ئۆنلو و نادر یڵدرم.

دادگاکەی ئامەد دوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی، بڕیاری داوە ئەو هەشت پەرلەمانتارەی هەدەپە دادگایی بکرێن.







باسنيوز
Top