ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یەکێتی هەڕەشە لە کادیرانی حزبەکە دەکات
ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕای گەیاندووە: “پاش ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ڕاسپێردراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌كێتی و گه‌ڵاڵه بوونی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به ئاراستەی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و پابه‌ندبوونی ئه‌و هه‌ڤاڵانه به‌و تێگه‌یشتنه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه‌ی كه پێمان سپێردراوه”.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: “داوا له سه‌رجه‌م به‌رپرس و كادیرانی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) ده‌كه‌ین، له پێناو سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانمان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و شادكردنی گیانی پاكیی شه‌هیدان و خۆشحاڵ كردنی هه‌ڤاڵان و دۆستان و دڵسۆزانی یه‌كێتی، له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژووییه‌دا بن كه له‌سه‌ر شانتانه و خۆتان له به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره لێدوانێكی توند و نا مه‌سئولانه و زمانی زبر و یهكترشكێن بپارێزن”.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، هەڕەشەی لە کادیرانی حزبەکە کردووە و دەڵێت: “هەر هەڤاڵێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە”.
باسنيوز
