نووسینگەی ئەمیری کۆمەڵ: عەلی باپیر ماوەی هەفتەیەکە لە ئێرانە

 نووسینگەی ئەمیری کۆمەڵ: عەلی باپیر ماوەی هەفتەیەکە لە ئێرانە
نووسینگەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رەتی دەکاتەوە ئەمیری کۆمەڵ دەستگیرکرابێت و رایدەگەیەنێت، ”عەلی باپیر دەستگیر نەکراوە“.

رۆژی دووشەممە 5ـی ئەیلوولی 2016، نەبەز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، مامۆستا عەلی باپیر بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لەئەندامانی خێزانەکەی سەردانی ئێرانی کردووە و ماوەی ھەفتەیەکە لەوێیە“.

نەبەز ئەحمەد رەتی کردەوە عەلی باپیر لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیر کرابێت و رایگەیاند، ”ئەو دەنگۆیانە راست نین“.

رۆژی وە، کە 5ـی ئەیلوول، ژمارەیەک ماڵپەڕ بڵاویان کردەوە، کە دەسەڵاتدارانی ئێران عەلی باپیریان دەستگیر کردووە، بەهۆی ئەوەی ”گەندەڵی لەو پارەیە کراوە، کە ئێران بۆ نوێ کردنەوەی کەناڵی پەیام داویەتییە کۆمەڵی ئیسلامی“.







باسنیوز
Top