فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات
فەرهاد قادر، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتوو فراکسیۆنەکەیان کۆدەبێتەوە و دوای تاوتوێ کردنی بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی دواتر لەبەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆیان ڕوون دەکەنەوە، گوتی: "هەوڵ دەدەین ئەو گرفتانەی حزب کارنەکاتە سەر ئێمە بۆیە لە سبەینێ (6\9\2016)، کۆبوونەوەی خۆمان دەکەینەوە و هەڵوێستی خۆمان لەشێوەی بەیاننامەیەک بڵاو دەکەینەوە بۆ هەموو لایەک ڕوون دەکەینەوە کە بەشێک دەبین لە فشار خستنە سەر هەموو باڵەکانی ناو یەکێتی لە پێناوی یەکێتی ناو یەکێتی و نابینە بەشێک لەو ململانێانە".
باسنیوز
