فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات

 فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوو فراکسیۆنەکەیان کۆدەبێتەوە و هەڵوێستی خۆیان ڕوون دەکەنەوە.

فەرهاد قادر، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتوو فراکسیۆنەکەیان کۆدەبێتەوە و دوای تاوتوێ کردنی بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی دواتر لەبەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆیان ڕوون دەکەنەوە، گوتی: "هەوڵ دەدەین ئەو گرفتانەی حزب کارنەکاتە سەر ئێمە بۆیە لە سبەینێ (6\9\2016)، کۆبوونەوەی خۆمان دەکەینەوە و هەڵوێستی خۆمان لەشێوەی بەیاننامەیەک بڵاو دەکەینەوە بۆ هەموو لایەک ڕوون دەکەینەوە کە بەشێک دەبین لە فشار خستنە سەر هەموو باڵەکانی ناو یەکێتی لە پێناوی یەکێتی ناو یەکێتی و نابینە بەشێک لەو ململانێانە".













باسنیوز
Top