یه‌كێتیی مامۆستایان: بڕیاری بایكۆتكردن و كۆبوونهوهیشمان نه‌داوه
(ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند، ''ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له بایكۆتی مامۆستایان ده‌كه‌ن، هیچ ڕاست نییه، چونكه ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی مامۆستایان بڕیارمان داوه بایكۆت نه‌كه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان؛ هه‌ڵبه‌ت (سه‌رۆك بارزانی) پێی راگه‌یاندین خۆمان بگرین تا له گه‌شته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.''
(گه‌رمیانی) هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌وانه‌ی باسی بایكۆت ده‌كه‌ن ئاره‌زووی خۆیانه، به‌ڵام ئێمه بڕیارمان داوه خۆمان بگرین.''
له‌باره‌ی لێدوانی هه‌ندێ ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانیشه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێ "هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكرێت و ئێمه كۆ نابینه‌وه.''
KDP
