ئاژانسێکی عێراقی: کوردەکان بەچوونی فەتلاوی دڵخۆش نین
ئاژانسی "سکای پرێس"ی عێراقی ئاماژە بە نیگەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، لە چوونی حەنان فەتلاوی سەرۆکی کوتلەی ئیرادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەڵێت: "خەڵکی هەرێمی کوردستان بە چوونی فەتلاوی نیگەران بوون و کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجەش لەو بارەوە نیگەرانیان دەربڕیووە".
سەرخەێڵ غەفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمۆنتی هەڵەبجە بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە: ئەوان ئاگاداری هاتنی فەتلاوی نەبوون و پێشیان خۆش نەبووە، چونکە فەتلاوی خێری بۆ کوردستان نەویستووە، بۆیە نە ئێستا و نەلە داهاتوو پێشوازی لە چوونەکەی ناکەن، چونکە سوکایەتی بە کورد و شەهیدانی کوردستانی کردووە.
