داعش 15 هاووڵاتیی حەویجە دەڕفێنێ

داعش 15 هاووڵاتیی حەویجە دەڕفێنێ
سەرچاوەیەكی ئەمنیی كەركوك رایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە چەكدارەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش 15 كەسی مەدەنیان لە حەویجەی باشووری رۆژئاوای كەركوك ڕفاندووە، ئەویش بەتۆمەتی ئەوەی هاوكاری خەڵكیان كردووە بۆ ئەوەی لەناوچەكانی ژێر دەستی داعش رابكەن.


سەرچاوەیەكی ئاگەدار بەدەزگا راگەیاندنەكانی عێراقی راگەیاندووە چەكدارەكانی داعش 15 كەسی خەڵكی حەویجەی (55 كیلۆمەتی باشووری رۆژئاوای كەركوك)یان رفاندووە، بۆ ئەوەی دواتر رادەستی دادگای شەریعەتیان بكەن.


قەزای حەویجە و ناحیەكانی رەشاد و ریاز و عەباسی و زابی دەوروبەری لەوەتی حوزەیرانی 2014ەوە تا ئێستەش لەژێر دەسەڵاتی داعش ماونەتەوە.
Bas News _
Top