بهغدا ههوڵدهدات كهركووك له ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكان بێبهش بكات
فشاری شەقام بەئاراستەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەستیپێکرد, ئەوان دەڵێن بێدەنگ نابین لە پێناو گەڕانەوەی مافەکانمان و پێویستە کەرکووك بێبەش نەکرێت لەھەڵبژاردن.
ئەگەرچی کورد لە بەرامبەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یەکدەنگن, بەڵام پێدەچێت لە شێوازی ئەو ھەڵبژاردنە ناکۆکی ھەبێت, ئەوناکۆکییەش وەک ئەم پەرلەمانتارەی پارتی دەڵێت مادەی 23یە کە ئەوان نایانەوێت ھەموار بکرێتەوە, چونکە ھەموارکردنەوەی بەمانای شەرعییەتدانە بەو مادەیە.
پێچەوانەی پارتی, یەکێتی نشتیمانی کوردستان ھەموارکردنەوەی مادەی 23 بە دەسکەوت دەزانێت.
K24 -
