سنوورگەیەکی دی لەنێوان هەرێم و توركیادا دەكرێتەوە
(ئیسماعیل مستەفا) قایمقامی قەزای ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی دووشەممە سنوورگەی سەرزێڕی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بكرێتەوە؛ سنوورگەی سەرزێڕی خاڵێكی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتە و ماوەی دووساڵە لەبەر شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا گیرابوو، بەیانی بە شێوەیەكی فەرمیی دەكرێتەوە و خەڵکی هەرێمی كوردستان دەتوانن بە ڤیزای وڵاتی توركیاوە لە ڕێگا قەدبڕەکەی سەرزێڕییەوە هاتوچۆ بكەن.
مستەفا ڕاشیگەیاند: "لە قۆناغی یەكەمدا سنوورگەی سەرزێڕی تەنیا بۆ هاتوچۆی خەڵکە؛ لەوێوە بازرگانی ناکرێت؛ هەڵبەت وردەوردە سەرزێڕییش وەك ئیبراهیمخەلیل گرنگیی پێ بدرێت و، جووڵەی بازرگانییشی لێوە دەکرێت."
KDP-
