هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێ كرده‌وه‌
دوای وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو، ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستی پێ كردوه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو وه‌ستا بوو، ماڵپه‌ڕی وزه‌نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ : "ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووەته‌ ئاستی ئاسایی هه‌نارده‌كردن".

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنی شه‌ممه‌ 3/9/2016 سه‌عات 8:00 به‌یانی نه‌وتی خاوی كوردستان به‌رێگه‌ی بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان - توركیا وه‌ستا، ئه‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری وه‌ستانه‌كه‌ی بدات.





باسنيوز
Top