هاووڵاتییه‌كى ڕۆژئاوای کوردستان له ڕووبارى ڕێزان خنكا
ڕائید به‌یار باڵه‌كى، لە ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران، ڕايگه‌یاند، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4-9-2016 هاووڵاتییه‌كى ئاواره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان، به‌ناوى (فائیق شوكر حه‌دۆ) ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له ڕووبارى ڕێزان له‌كاتى مه‌له‌كردن له سنوورى شارۆچكه‌ى مێرگه‌سۆر خنكاو ته‌رمه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى شوێنه‌كه ده‌رهێنراو ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا".
ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران، گوتیشى، "خنكانى ئه‌و هاووڵاتییه‌ى ڕۆژئاوای کوردستان له‌كاتێكدایه، كه به‌هه‌مان شێوه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مێرد منداڵێكى دانیشتووى سنوورى شارۆچكه‌ى بلێ، له‌كاتى ڕاوه‌ماسى له ڕووبارى زێى گه‌وره خنكا".
باس‌نیوز
