گۆڕان خۆی لە قسەکانی ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بێبەری دەکات

 گۆڕان خۆی لە قسەکانی ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بێبەری دەکات
جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە قسەکانی ئەندامێکی جڤات، ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و خۆی لەو قسانە بێبەری دەکات.

لەو ڕوونکردنەوەیەدا، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاندووە: "هەڵویستی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە كێشە و ناكۆكییەكانی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بێ لایەنییە لە نێوان هەڤاڵانی یەكێتیدا. هەروەها بە پەرۆشەوە كارمان كردووە بۆ نزیكبوونەوە و بە گفتوگۆ چارەسەركردنی نێوانیان و ڕیگرتن لە تەشەنەكردنی ناكۆكییەكانیان”.

هاوکات سەبارەت بە قسەکانی دوێنێ شەممە 3\9\2016ی عەبدوڵا کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوە دراوە: “بە داخەوە عەبدولڵای كوێخا موبارەك لە پەیجی تایبەتیی خۆی بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە، سەبارەت بە كێشەكانی ناو یەكێتیی، ئێمە ڕای دەگەیەنین كە ناوەڕۆكی هەر لێدوان و نووسینێكی هەر هەڵسوڕاوێكی گۆڕان كە هاوشێوەی هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان نەبێ، بە هیچ شێوەیەك تەعبیر لە ڕا و هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان ناكات، بەڵكوو ڕای تایبەتی ئەو كەسەیە و خۆی لێی بەرپرسە”.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاندووە: “باڵی دەستڕۆیشتووی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاری خۆسەپێن و هەرزەکارانە دەدات”.





باسنیوز
Top