فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵوێستی خۆی راگەیاند
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە (4/9/2016) دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو کردەوە كە تێیدا هاتووە: “فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، نوێنەری ڕاستەقینەی كۆمەڵانی خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەرجەم دەنگدەرانی یەكێتییە بەبێ جیاوازی”.
فراكسیۆنەكە جەختیشی لەوە کردووەتەوە: “تاكە پەیڕەویان بۆ كاركردن، ڕێبازی یەكێتی و مام جەلال دەبێت”. بەپێی ڕاگەیاندراوەکە: “فراكسیۆنی یەکێتی، یەك دەست و یەك تیمە و هەروەك چۆن لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا خەڵکی دەنگیان بە یەکێتی داوە، ”هەروا دەمێنێتەوە”.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، ئەوان لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەدا، بەشێک بوون و بەشێک دەبن لە فشارکان بۆ “پاراستنی یەکڕیزی و یەکێتیی ناو یەکێتی و چەپکە گوڵەکەی مام جەلال”.
باسنيوز
