وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕیارە رۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی تەمموزی دەزگای گشتیی ئاسایش دابەشبکرێت.
هاوکات هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، بڕیارە رۆژی چوارشەممە مووچەی مانگی تەمموزی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشبکرێت.
ئەمە لەکاتیکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە 4-9-2016، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی هێزەکانی زێرەڤانی و پۆلیسی ئامادە هات، بڕیارە بەر لە هاتنی جەژن خشتەیەکی دیکەی مووچە بڵاوبکرێتەوە و مووچەی زۆربەی دامودەزگاکان و وەزارەتەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان دابەش بکرێت.
رووداو
