"ئه‌نجێلینا جۆلی كورد" شه‌هیدبوو
ئاسیا ره‌مه‌زان عه‌نته‌ر، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌هۆی لێكچوونی لهخانمهی ئه‌كته‌ری هۆلیوود "ئه‌نجێلینا جۆلی"، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به "ئه‌نجێلینا جۆلی" كورد ناسرابوو.
ئاسیا له دایكبووی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانه و شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه بوو، له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وروبه‌ری منبج، له‌گه‌ڵ داعش شه‌هیدبوو، هه‌رچه‌نده هێشتا یه‌په‌ژه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی "ئاسیا"ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه به راستی و درووستی هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌ن.
K24 -
