نیوه‌ی تووشبووانی زیكا له سه‌نگاپوره بیانین
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای زیكا له سه‌نگاپووره دڵه‌ڕاوكێی له‌نێو ئه‌و وڵاته و وڵاتانی دیكه درووستكردووه، چونكه بۆ سهنگاپووه كه‌رتی گه‌شتیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاته و سڵه‌مینه‌وه‌ی گه‌شتیاران له سه‌ردانی ئه‌و وڵاته، زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له سه‌نگاپووره ده‌دات. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ندین وڵاته‌وه خه‌ڵكی به مه‌به‌ستی گه‌شت و بازرگانی سه‌ردانی سه‌نگاپووره ده‌كه‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌ی زیكا له‌وێدا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گرفت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دانیشتووانیان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌نگاپووره ده‌ڵێ له‌كۆی 115 حاڵه‌تی تۆماركراوی زیكا له وڵاته‌كه، 57 كه‌سیان بیانین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی چین، هیندستان و به‌نگلادیشن.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌نگاپووره، زۆربه‌ی تووشبووه‌كان له نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ی تووشی هیچ گرفتێك بووبن.
RUDAW -
