بۆ چى پێشمه‌رگه ئافره‌ته‌كان پێش شه‌ڕ ماكیاژ و سووراو ده‌كه‌ن؟
به‌ڵام، ناهیده ئه‌حمه‌د سلێمان، فه‌رمانده‌ى یه‌كێك له پێكهاته سه‌ربازییه‌كانى پێشمه‌رگه ئافره‌ته‌كان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى، گوتى :" چه‌كداره‌كانى داعش پێیان ناخۆشه له‌سه‌ر ده‌ستى ئێمه بكوژرێن، چونكه ئێمه ئافره‌تین و سووراو ده‌كه‌ین".
ناهیده ده‌شڵێت :" ماكیاژ و سووراو، چه‌كێكى كوشنده‌ى ئێمه‌یه به‌رامبه‌ر داعش".
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه ده‌ڵێت :"ده‌مه‌وێت له شه‌ڕه‌كاندا جوان ده‌ركه‌وم، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ر شه‌هید بووم جوان و سه‌رنجڕاكێش بم".
عومه‌ر حسێن، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ى "سه‌ن" ، گوتى :" چه‌كداره‌كانى داعش پێیانوایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه ئافره‌ته‌كان بكوژرێن، ناچنه به‌هه‌شت، ژماره‌كیشیان بهنهنگى ده‌زانن گه‌ر به گولـله‌ى پێشمه‌رگه ئافره‌ته‌كان بریندار بنن".
BAS NEWS -
