تیمێكى ته‌ندروستى ده‌چنه به‌ره‌كانى پێشەوەی شه‌ڕى داعش
حه‌یات مه‌جید قادر په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند نه‌خۆشییه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه، كه نه‌خۆشى باون، وه‌كو نه‌خۆشى پێست و قورگ و گوێ و ددان و ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه، هه‌وڵی داوه له رێگه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى هه‌ولێره‌وه هاوكاریان بكات.
هەروەها گوتى "ئه‌مڕۆ بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشیانه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پزیشكى پسپۆر له پزیشكى پێست و چاو ددان و قورگ و گوێ و چه‌ند پسپۆریهكى دیكه سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌مان كرد، له‌وێدا چاره‌سه‌رى نزیكه‌ى 300 پێشمه‌رگه‌یان كرد، كه به‌هۆى واجبى پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه نه‌یانتوانى بوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
هەروەها رایگه‌یاند، هه‌ر له‌و سه‌ردانه خولێكی چاره‌سه‌رى فریاكه‌وتنى خێرا كرایه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌كان و له هه‌ر سوپایه‌ك بۆ 50 پێشمه‌رگه بوو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌كاتى پێویستدا به فریاى هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانیان بكه‌ون.
گوتیشى "ئه‌وه به‌رده‌وامى ده‌بێ بۆ سوپاكانى دیكه له رۆژانى داهاتوو، هه‌ر له‌مڕۆدا سمینارێكى پزیشكى پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌كانى سه‌نگه‌رى به‌رگرى له خاكى كوردستان كراوه، له‌گه‌ڵ پێدانى كۆمه‌ڵێك رێنمایی پزیشكى له بابه‌تى پێوه‌دانى دووپشك و مار و ماده كیمیاییه‌كان كه چۆن خۆیان بپارێزن".
باس‌نیوز
