“کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکەی حەفتا بە ڕەزامەندیی ناوەندی بڕیار بوو”

 “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکەی حەفتا بە ڕەزامەندیی ناوەندی بڕیار بوو”
سەرچاوەیەک لە ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 3\9\2016ی یەکەی حەفتا، بە ڕەزامەندی ناوەندی بڕیار بووە.

سەرکردەیەکی باڵای ناوەندی بڕیاری یەکێتی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکەی 70، یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ناوەندی بڕیاری یەکێتی بووە، ئێمە پێمانوایە کە دەبێت ھێزی پێشمەرگە لە ململانێ دووربێت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە فەرماندەیی شێخ جەعفەر مستەفا ئەنجام دراوە، بۆ ئەوەی خەڵک دڵنیاببێتەوە لەوەی پێشمەرگە ناچێتە ناو ململانێ حزبییەکان و ھەوڵی جددی دەدرێت کە پێشمەرگە لەو کێشمەکێشە سیاسییانەی حزب دووربێت، لەبەرئەوەی بەرەکانی جەنگ نابێت کاریگەریی کێشە سیاسییەکانی لەسەر بێت".

ئەو سەرکردە باڵایەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی جەختی لەوە کردەوە: “کۆبوونەوەکە بە سیفەتی یەکەی حەفتا، لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفاوە ئەنجام دراوە کە خۆی یەکێکە لە ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی ناوەندی بڕیار لە ناو یەکێتی". جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن. گوتیشی: ”ئەگەر ھاتوو لایەنەکەی دیکەش ھەمان مەبەستی ھەبێت، چونکە ئەوەی ئێمە کردوومانە، کارێکی مەدەنییانەیە و ھیوادارین ئەو ھێزانەش لە دەرەوەی ھێزی پێشمەرگەن، لە ملمانێی سیاسی دوور بخرێنەوە".











باسنیوز
Top