بڵێسە جەبار فەرمان: لەناو یەکێتیدا گوێ لە کادیران نەدەگیرا
بڵێسەی جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نووسینێکیدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: “ئەوەی یەکێتی بەم دۆخەی ئێستا گەیاند، گوێ نەگرتن بوو لە کادیر و بێباک بوون لە هەموو کەسێک بە فەلسەفەی کێ ڕازی نییە با بڕوا، هەر کەس ڕۆیشت، یەکێکیتر دەخرێتە شوێنی و منەتمان بە کەس نییە".
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: “بەو بۆچوونە، هەر یەکێک یەکێتی بە موڵکی شەرعیی خۆی دەزانێت و کادیر بە موریدی خۆی”.
بلێسە جەبار فەرمان جەختی لەوە کردووەتەوە: “بەو جیهانبینییەی لە جیاتی گفتوگۆ و دەست خستنە سەر برینەکان، خۆزگە بە گۆچانەکەی مام خواستن، ئەمانەن یەکێتی و یەکێتییەکانی بەم دەردە برد”.
باسنيوز
