په‌یمانگایه‌ك بێ به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان فێری دروومان ده‌كات و هه‌لی كاریان بۆ ده‌دۆزێته‌وه
جه‌مال قادر كورده، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای بێگه‌رد بۆ فێركردنی دروومان، كه ئه‌و كاره ده‌كات رایگه‌یاند: "به درێژایی ساڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌كانمان له خوله‌كانمان به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتووه و له كۆتایی خوله‌كه‌شدا وه‌كو هه‌ر فێرخوازێكی تر، هه‌مان ئه‌و ئیمتیازانه‌یان پێ داون كه به فێرخوازێكی تر دراوه".
گوتیشی "ئێمه له‌ناو خه‌م و ئازاره‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیداندا ژیاوین، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به خوێنی كه‌سه نزیكه‌كانیان ئه‌و ڕۆژه‌یان بۆ ئێمه دروست كرد، ئێمه‌ش پێویسته هه‌ریه‌كه و لای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت و پێمان بكرێت درێخی نه‌كه‌ین له خزمه‌تكردنیان".
كورده ئاشكراشی كرد، هه‌موو ساڵێك مانگێك و نیو خولێكی تایبه‌ت و بێ به‌رامبه‌ر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌نه‌وه، بۆ خولی ئه‌مساڵیش له (10/7/2016) ده‌ستیان پێ كرد.
په‌یمانگای بێگه‌رد له ساڵی 1995 دامه‌زراوه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی یاساییان پێ دراوه و تاوه‌كو ئێستاش نزیكه‌ی (40) خولی جۆراوجۆری دروومان و بڕینی كردووه‌ته‌وه.
به پێی تۆماری په‌یمانگاكه زیاتر له 3 هه‌زار فێرخواز سوودیان له خوله‌كان وه‌رگرتووه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌وا چۆن كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له خوله‌كانیان سوودمه‌ند بن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای بێگه‌رد گوتی: "ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پشتگیری بهێنێت بۆ په‌یمانگای بێگه‌رد، هه‌روه‌ها یه‌ك وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ و كۆپیی پێناسی باری كه‌سێتیش بهێنێت، پاش ئه‌وه له خوله‌كانی ئێمه بێ به‌رامبه‌ر سوودمه‌ند ده‌بن".
گوتیشی: "كه‌سوكاری شه‌هیدان ڕۆژانه 2 سه‌عات وانه‌ى خوێندنیان فێر ده‌كرێت، سه‌عاتێك به تیۆری و سه‌عاتێكیش به كرداری، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی ئامێری دروومان و چۆنیه‌تیی قیاس گرتن، له كۆتاییشدا بڕوانامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی پێ ده‌درێت، كه ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه كار بكات".
وێرای كه‌سوكاری شه‌هیدان، خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تیش به‌بێ به‌رامبه‌ر له خوله‌كانیان سوودیان وه‌رگرتووه.جه‌مال قادر كورده ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌گه‌ر خوله‌كانیان به‌خۆڕایی نه‌بێت، ئه‌وا له ماوه‌ی 45 رۆژی خولدا سه‌د دۆلار له هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و په‌یمانگایه له لایه‌ن یه‌ك خێزان به‌ڕێوه ده‌برێت، وه‌كو كورده ده‌ڵێ: "ئێمه وه‌كو خێزانێك له كردنه‌وه‌ی خوله‌كانمان و به‌ڕێوه‌بردنیدا ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، من وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا و خێزانه‌كه‌م بێگه‌رد ئه‌سعه‌د وه‌كو مامۆستای عه‌مه‌لی و كچه‌كه‌م ئاشتی وه‌كو مامۆستای زاره‌كی و كوڕه‌كه‌م ئارام وه‌كو لایه‌نی كارگێڕی، واتا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین و به‌پێی ئه‌و پسپۆڕییه‌ی هه‌مانه له بواری بڕین و دروومان خزمه‌ت ده‌كه‌ین".
باسنيوز
