سلێڤانەیی: هەوڵدان بۆ لادانی وەزیری دارایی پلانی بۆ دانراوە.. هەڵوێستمان دەبێت
(حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، رایگەیاند: "بڕیارە رۆژی دووشەممە بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و لیستی دەوڵەتی یاساش دەیەوێت رۆژی سێشەممە وەرگرتنی متمانە لە وەزیری دارایی بخاتە بەرنامەی كارەوە، ئێمەش نزیكەی ١٠٠ئیمزامان كۆ كردووەتەوە بۆ ئەوەی رێگری لێ بكەین و زۆر هەوڵیشمان لەگەڵ لایەنەكان داوە، بۆیە گەر ئەو كارە بكرێت، هەڵوێستمان دەبێت".
(سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەوەی كراوە بە هیچ شێوەیەك لەبەر گەندەڵی نییە و هۆكارەكەی سیاسییە و پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە لەلایەن لیستی دەوڵەتی یاسا و كوتلەی نزیك لە (نووری مالیكی)ـیەوە نەك سەرۆكوەزیران، ئەمەیش ئامانج لێی پارتی دیموكراتی كوردستانە و هیچ لایەنێكی دیكە نییە.
ئهو پەرلەمانتارهى پارتی دهشڵێت، لایەنگرانی (مالیكی) هەڵمەتێكیان دەست پێ كردووە و دەیانەوێت هیچ سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا نەمێنێت و هەموویان لە دەستەڵات لاببەن، هەر بۆیەیش ئەو كارانە دەكەن، ئهگهرنا بۆ ئەو كەسانە دەستگیر ناكەن كە بە ملیاران دۆلاریان بردووە بۆ دەرەوەی عێراق و دزیویانە و كەس باسیان ناكات؟ ئێستایش پەرلەمانتار دێت بۆ پەرلەمان كە فەوجێك پاسەوانی هەیە، بۆ لەمانە ناپرسنەوە؟ بەڵام ئەمە مەرامی سیاسی لە پشتەوەیە و هیچی دیكە نییە.
KDP
