سەعدی پیرە: لە دوێنێوە ئێران و ئەمریکا و تورکیا هاتوونەتە سەر هێڵ
ئەمڕۆ شەممە 3\9\2016، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی سمینارێکدا کە بۆ کادیرانی 5 لایەنی سیاسی لە هۆتێل (مێرسی)ی شاری هەولێر ڕێکخرا و پەیامنێری (باسنیوز)یش تێیدا ئامادەبوو، ئاماژەی بەوە کرد: ”لەسەرەتاوە دیارە کە یەکێتی لە سێ جۆگا پەیدابووە و ئەوکاتە مام جەلال ھەبوو و ئەو بەڕێوەی دەبرد کە دیارە چەندیش سەرکەوتوو بووە، بەڵام ئێستا لە غیابی مام جەلال، ئەو جۆرە کێشانە کە سەرھەڵدەدات، دیارە ھەر بەھۆی مام جەلالیش یەکێتی توانی بەمڕۆ بگات و لە ڕەوتی خەباتدا دەرکەوێت“.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە وەڵامی ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی بڕیار، ئاماژەی بەوە کرد: ”ئێمە دەڵێین، ئەو بەیانەی دەرتان کردووە، شەرعی نییە و داوامان کردووە کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی بکرێت و لەوێدا کێشەکان بخەینە بەردەمی یەکتری و دڵنیاین لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو برادەرانە پەشیمان دەبنەوە“.
بە گوتەی سەعدی ئەحمەد پیرە، هیچ شاندێک لە ئێرانەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئێران گەیشتبێتە سلێمانی، ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”لە دوێنێوە نوێنەرایەتییەکانی ئێران، تورکیا و ئەمریکا لەگەڵمان لەسەر هێڵن“.
باسنيوز
