ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى له‌ سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان ده‌كشێنه‌وه‌

ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى له‌ سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان ده‌كشێنه‌وه‌
ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى له‌سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى ده‌كشێنه‌وه‌و كادرێكى ئه‌و حزبه‌ش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ پارتى درێژه‌ پێ بده‌ن.

دانا سه‌عید سۆفى، كادیرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به‌ (باسنیوز)ـى را گه‌یاند :" ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ناوه‌ندى بڕیار بێگومان كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان، چونكه‌ له‌ ئێستادا یه‌كێتى دوو ئاراسته‌یه‌ و نازانرێ كامه‌یان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كان ده‌كات".

به‌پێى زانیاریه‌كانى (باسنیوز)، ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى له‌سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕانیش كشاونه‌ته‌وه‌ و به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ پارتى درێژه‌ پێ بده‌ن، به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك خاڵى رێككه‌وتنه‌كه‌، هه‌موار بكرێته‌وه‌.

كادره‌كه‌ى یه‌كێتى، گوتیش :" ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، چونكه‌ له‌ ئێستا یه‌كێتى خاوه‌نى دوو بڕیاره‌ و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌ك هه‌ر ده‌بێت بۆ رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان به‌ڵكو بۆ پێگه‌ى یه‌كێتى و به‌شداریكردنیشى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".





باسنیوز
Top