ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى له سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان ده‌كشێنه‌وه
دانا سه‌عید سۆفى، كادیرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به (باس‌نیوز)ـى را گه‌یاند :" ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ناوه‌ندى بڕیار بێگومان كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان، چونكه له ئێستادا یه‌كێتى دوو ئاراسته‌یه و نازانرێ كامه‌یان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كان ده‌كات".
به‌پێى زانیاریه‌كانى (باس‌نیوز)، ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى له‌سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕانیش كشاونه‌ته‌وه و به‌پێى بهیاننامهكهیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ پارتى درێژه پێ بده‌ن، به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك خاڵى رێككه‌وتنه‌كه، هه‌موار بكرێته‌وه.
كادرهكهى یه‌كێتى، گوتیش :" ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، چونكه له ئێستا یه‌كێتى خاوه‌نى دوو بڕیاره و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌ك هه‌ر ده‌بێت بۆ رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان به‌ڵكو بۆ پێگه‌ى یه‌كێتى و بهشداریكردنیشى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
باس‌نیوز
