ڕووداوێكى هاتوچۆ منداڵێكى 23 ڕۆژه ده‌كاته قوربانى
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، به‌ئاژانی هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى ئه‌یلوول، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (باجیرۆ) له‌سه‌ر پردى (قه‌ڵاتۆپزان) له‌نزیك گوندى ئاوه‌خێرى سنوورى شاره‌دێی باوه‌نوور، كه‌وته خواره‌وه".
له ئه‌نجامدا، منداڵێك گیانى له‌ده‌ست دا و دایك‌و باوكیشی به‌سه‌ختى برینداربون.
هه‌روه‌ها گوتى "منداڵه‌كه ته‌مه‌نى ته‌نها 23 رۆژه‌و له‌ڕه‌گه‌زى نێره".
BAS NEWS -
