لە وان چوار سەربازی تورکیا کوژران

لە وان چوار سەربازی تورکیا کوژران
لە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، پێکدادان لە نێوان سەربازانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK روویدا و لەئاکامدا چوار ئەفسەری سوپای تورکیا کوژران.

لە ناوچە شاخاوییەکانی تەندورەکی سەر بە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە وان لە باکووری کوردستان، ئێوارەی هەینی پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا روویدا.

لە ئاکامی پێکدادانەکەدا، ملازمێک و سێ ئەفسەری سوپا کوژران. بەپێی زانیارییەکان، دوای پێکدادانەکە، سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر زرێپۆشی رەوانەی ناوچە کردووە. شەوی رابردووش لە هەمان شوێن چوار سەربازی تورکیا کوژرابوون.
RUDAW -
Top