پێکدادانەکانی کورد و سوپای تورکیا فەرەنسییەکانی نیگەران کردووە
زۆرجار لە کاتی نەهامەتییەکانی کورد دا، فەڕەنسییەکان یەکەم وڵات بوونە کە بە هانای کوردەوە هاتوون، بەتایبەت لە ساڵانی دوای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و پاشانیش لە کاتی کۆڕەوەکەی ساڵى ١٩٩١ی هەرێمى کوردستان.
لەوەتەی شەڕ لە نێوان و داعش و کوردیش هەڵگیرساوە، فەڕەنسییەکان چ لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و چ بەجیا پشتیوانی کوردیان لە هەرێمى کوردستان و رۆژئاوا کردووە.
شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوا و سوپای تورکیاش لە هەفتەی رابردوودا دیسان فەڕەنسییەکانی نیگەران کردووە، بە جۆرێك خودی ، فرۆنسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕەنسا رایگەیاند کە پێویستە دەستبەجێ هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی رۆژئاوا بوەستێنرێت.
بێرنارد کۆشنەری وەزیری دەرەوەی پێشووتری فەڕەنسا یەکێکە لەو کەسایەتییە سیاسییە فەڕەنسییانەی کە لە کورد نزیکە، ئەو دەربارەی بەزاندنى خاکی سوریا لەلایەن تورکیا و هێرشەکانى سوپاى ئەو وڵاتە بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات بەم جۆرە بۆ ئێن ئاڕ تی دوا:
فرێدریک تیسۆ کونسوڵی پێشووتری فەڕەنسا لە هەولێر، رۆڵی کوردی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بە گرنگ وەسف کرد و بە نیگەرانییەوە باسی لە دەستوەردانەکانی تورکیا لە سوریا کرد.
فەڕەنسییەکان سۆزێکی زۆریان بۆ کێشەی کورد هەیە زۆربەیان بە کێشەی کورد ئاشنان. بەڵام کە گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەیت زۆرێکیان نیگەرانییەکانیان لە نایەکگرتوویی و ناکۆکییەکانی ناوماڵی کورد ناشارنەوە.
NRT -
