شاندێكى باڵاى ئێران بۆ نێوه‌ندگیرى دەگاتە سلێمانى
وابڕیاره سبه‌ى شەممە 3\9\2016، شاندێكى باڵاى کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی نێوه‌ندگیرى له نێوان هه‌ردوو باڵى ناوه‌ندى بڕیار و باڵى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کە ناوەندی بڕیار بە “باڵی قۆرخکار” وەسفی دەکات، بگاته سلێمانى. سه‌ركرده‌یه‌كى یهكێتىش ڕای دەگەیەنێت، كێشه‌كانى یه‌كێتى به ئێران پینه ناكرێن.
میدیاکان باس له هاتنى شاندێكى باڵاى ئێران ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئێستاى یه‌كێتى و نێوه‌ندگیرى كردن له نێوان ناوه‌ندى بڕیار کە ڕۆژی پێنجشەممە بە بەشداریی هەردوو جێگری سکرتێری گشتی و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی ڕاگەیاندراوە، لەگەڵ باڵى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى خۆیان به زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسىی یه‌كێتى ناساندووە.
لە بەرامبەر ئەو زانیارییانە، سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتیی بەشدار لە ناوەندی بڕیار کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێران ناتوانێت پینه‌ى كێشه‌كانى یه‌كێتى بكات، هەرچەندە پێشتر چه‌ند جار له كاتى خۆیدا پینەی کردووە، به‌ڵام ئه‌مجاره كێشه‌كان دواى سێ ساڵ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه ته‌نیا پینهكران، ئێستا ته‌قیونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر ناكرێن”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتى جەختی لەوە کردەوە کە ئه‌وان بڕیارى خۆیان داوه و داواكانی ناوەندی بڕیاری بە “ڕوون” وەسف کرد و گوتی: “پێشتر پێنج لێژنە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێكهاتن، به‌ڵام له‌لایه‌ن باڵى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە ڕێگری له كاره‌كانیان كرا و په‌كخران، ئه‌مجاره چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێش مه‌رجه نه‌ك دروستكردنى لێژنە و پینه‌كردن و دواخستنى بۆ كاتى دیكه".
باس
