زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی: ناوه‌ندی بڕیار شه‌رعی نییه‌

زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی: ناوه‌ندی بڕیار شه‌رعی نییه‌
ناوەندی بڕیار بەسەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرھەم ساڵح لە بەیاننامەیەکی ھەزار و 161 ووشەییدا رایانگه‌یاند, ئەوان بڕیاردەری یەکێتین،دوای كەمتر لە 24 كاتژمێریش مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ھێرۆ ئیبراھیم رایانگەیاند ئەو ناوەندە ھیچ شەرعیەتێکی نییه‌.

بە گوێره‌ی زانیاریيەکانی کوردستان 24 کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەوڵی نێوەندگیری و بەردەوامی گفتوگۆکانی یەکێتیدا بووە، بەڵام ھەوڵەكانی ئێران نەیانتوانیوە ڕێ لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکانی ھەریەك لە ناوەندی بڕیار و زۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بگرن.
K24 -
Top