زاخۆ بە دۆڕان کۆتایی بە کەمپەکەی ئەرمینیا هێنا

زاخۆ بە دۆڕان کۆتایی بە کەمپەکەی ئەرمینیا هێنا
لە دوا یاری دۆستانەی خۆیدا لە چوارچێوەی ئەو کەمپی مەشقەی لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا کردوویەتییەوە، یانەی زاخۆ لە دوا یاری دۆستانەی نێو کەمپەکەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی خوار تەمەنی ۲۱ی سالی ئەرمینیا دۆڕا

زاخۆ بۆ ماوەی دوو هەفتەیە کەمپێکی مەشقی ئامادەکاری بۆ خۆسازکردن بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق کردەوە و تێیدا وێڕای مەشقەکانی رۆژانە، یانەکە چوار یاری دۆستانەشی بەرامبەر یانە و هەڵبژاردەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا و تەنیا سەرکەوتنێک و یەکسانبوونێک و دوو دۆڕان ئەنجامی یارییەکان بوون.

دەستەی مەشقی یانەی زاخۆ بە تیمی رووداوی هاوبەش لە کەمپەکەیان راگەیاند کە ئەوان لە ئەنجامەکانی مەشق و یارییە دۆستانەکان رازین و بەهۆیەوە چەندین خاڵی لاواز و بەهێزی پێکهاتەکەی خۆیان دەستنیشانکردووە.

رووداو -
Top