سەدر داوای کرد فەرمانبەرانی دەوڵەت مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجامبدەن
لە بەیاننامەکەیدا سەدردا هاتووە، تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەت مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن جگە لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممەی داهاتوو، وە مانەوەیان لەبەردەم فەرمانگەکانیان تەنها بۆ بەڕێکردین کاروبارە بەپەلەو هەستیارەکان، لەو ڕێگەیەشەوە دەریدەکەوێت کە چاکسازییەکان داخوازییەکە لە ناوخۆی حکومەتەوە، هەروەک چۆن داخوازیەکی جەماوەریشە لە دەرەوەی حکومەت".
بەیاننامەکەی موقتەدا سەدر شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەدەر کردووە لە مانگرتنەکان.
ئەوەی جێی سەرنجە لە بەیاننامەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەوەیە کە جگە لە مانگرتنەکان هاوکات داوای کردووە "هاووڵاتیانی خۆشەوێست مان لە خواردن بگرن لە ڕۆژی هەینی ڕۆژی نۆی ئەیلول تا بەیانی ڕۆژی شەممە ڕۆژی ١١ی ئەیلول لە ناوخۆی مزگەوتەکان و حسێنییەکان و کەنیسەکان و شوێنە ئایینییەکانی دیکە و دامەزراوە کلتوری و کۆمەڵایەتییەکان".
لە مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵدا لایەنگرانی موقتەدا سەدر و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی پارێزگاکانی بەغداو ناوەڕاست و باشوری عێراق لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا چەند جارێک لە ڕۆژانی هەینیدا خۆپیشاندانی ملیۆنیان ئەنجامدا، لە دژی گەندەڵی و کاراکردنی حکومەتی تەکنۆکرات کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگەشەی بۆ کردبوو.
NRT -
