كادیرێكى باڵاى كۆمه‌ڵى ئیسلامی كوردستان ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه
شاخه‌وان عه‌لى، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی سكرتاریه‌تی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان، سه‌ر به كۆمه‌ڵى ئیسلامی كوردستان ڕايگه‌یاند :" له ئێستادا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیم به كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه نه‌ماوه و ده‌ستم له هه‌ردوو پۆستى ڕێكخراوه‌یی و ئه‌ندامێتى حزبیش كێشایه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه هاوكات ڕۆژنامه‌نووس و ڕێكخه‌رى ژوورى هه‌واڵى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌یام بووه ماوه‌یه‌ك و تا 31ى 8ى 2016 له به‌شى دیجیتاڵى كه‌ناڵه‌كه كاری كردووه و ماوه‌ى 9 ساڵیش په‌یامنێر بووه له میدیاكانى ئه‌و حزبه.
هه‌روه‌ها له نامه‌یه‌كی وازهێناندا، ڕوونی ده‌كاته‌وه، هۆكارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه، بڕواى به‌و جۆره كاركردنه نه‌ماوه‌وه.
وازنامه ...
بۆئاگاداری هه‌موولایه‌ك ...
من(شاخه‌وان عه‌لی )ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی سكرتاریه‌تی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان، له ئه‌مڕۆ به‌رواری 31/08/2016 هیچ په‌یوه‌ندیم به‌و ڕێكخراوه‌و ئۆرگانه‌كانی تری كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه نامێنێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕوام به‌وجۆره كاركردنه نه‌ماوه‌و گله‌یم زۆرههبوه له‌سه‌ر شێوازى حزبایه‌تى كردن له‌ناو كۆمه‌ل و رێكخراوه‌كانى و سیستمى ئیداره‌دانى كۆمه‌ڵ.
له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى كۆمه‌لى ئیسلامیه‌وه به‌رده‌وام له‌ناو ئیشوكاردابووم سه‌رجه‌م پله‌كانى ناو كۆمه‌ڵم بڕیوه، دواجار له‌رێگه‌ى كۆنگره به‌هه‌ڵبژاردن بوومه‌ته ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى سكرتارییه‌تى ڕێكخراوى قوتابیانى كوردستانى سه‌ر به‌كۆمه‌ڵى ئیسلامى و لێپرسراوى به‌شى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى ئه‌و رێكخراوه بووم.
باس‌نیوز
