وەرزی خۆڵەبان لە گوندەکان دەستی پێکردووە
خۆڵەبان بە زۆرى بە هەرەوەزى دانیشتوانى گوند دەکرێت و ئەوەش وا دەکات کارەکە بە زوویى تەواو بێت.
لەم کارەدا ئەزموونى پیاوە بە تەمەنەکان سودى زۆرى هەیە و ئەرکى سەرەکیان تەختکردن و ڕێکخستنى ئەو خۆڵەیە کە دەکرێتە سەر خانووەکە، هەروەها ڕۆڵیان هەیە لە هاندانى گەنجەکان.
وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ وەرزى زستان کارى خۆڵەبان لە کۆتایى وەرزى هاوین و سەرەتاى وەرزى پایز لە گوندەکان زۆر دەبێت و هاوڵاتیان خۆیان بۆ زستانێکى سەخت ئامادە دەکەن.
سەرەڕاى پێشکەوتنى کەلوپەلەکانى بیناسازیى بەڵام تائێستاش بەشێک لە گوندنیشنەکان سود لە کەرەستە سەرەتاییەکانى وەک بەرد و قوڕ وەردەگرن بۆ دروستکردنى خانوو و پێداویتسییەکانى تریان.
NRT _
