رێواز فایەق پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی: ناوەندی بڕیاری یەکێتی بە شەرعی دەزانین

رێواز فایەق پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی: ناوەندی بڕیاری یەکێتی بە شەرعی دەزانین
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی.. ”یەکێتی لە ڕابردوودا کراوەتە پاشکۆی لایەنەکانی دیکە“ بۆیە چیدیکە ئێمە قبولی ناکەین و دەمانەوێ یەکیتی بەئاراستەی چەپکەگوڵەکەی مام جەلال بەرین..



ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، ناوەندی بڕیار بە شەرعی دەزانن و بە خاڵی بەهێزبوونەوەی حزبەکەی لە قەڵەم دا.



ڕۆژی پێنجشەممە 1\9\2016، گەشە دارا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ئێمە لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و تێڕوانینمان بۆ جۆری حوکمڕانی لەم هەرێمە، دید و بۆچوونی جیاوازمان هەبووە، بەڵام چ لە کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی، گوێمان لێ نەگیراوە، چ لەو تێڕوانینانەی بۆ جۆری حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، گوێمان لێ نەگیراوە، بۆیە ئەو ناوەندە بە شەرعی دەزانین کە دەنگی خەڵکە و داخوازییەکانی خەڵکی تێدا جێ دەبێتەوە“.



پەرلەمانتارەکەی یەکێتی جەختیشی لەوە کردەوە: ”ئەم ناوەندی بڕیارە دەبێت ببێتە ناوەندی بەهێزبوونەوەی یەکێتی، پێشتر یەکێتی بەو ئارەستەیە نەمابوو، پەراوێز خرابوو، کرابووە ناوەندێکی پاشکۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، ئێمە پێمان وایە یەکێتی زۆر لەوە گەورەترە، دەبێت ببێتەوە ناوەندی بڕیار. ئێمە پێمانوایە بە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە، ببینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک“.



لە کۆتاییدا، سەبارەت بەو تۆمەتەی لە لایەن هەندێک کەسەوە ئاراستەیان دەکرێت و پێیاندەگوترێت: ”کودەتایان بەسەر یەکێتیدا کردووە“، گەشە دارا بە (باسنیوز)ی گوت: ”ئێمە خۆمان خاوەنی یەکێنین و کودەتامان بەسەر یەکێتیدا نەکردووە. ئێمە جەختمان لەسەر بەهێزبوونەوەی یەکێتی کردووە. شەرعیەتی بڕیار لە ناوەندی بڕیاری یەکێتییەوە بێت نەک کەسێک و چەند کەسێک بڕیار لە سیاسەتی یەکێتی بکەن“.









باسنیوز
Top