عەتا سەراوی: ئەوەی جێگرانی سکرتێری گشتی کردیان ئینقلابە بەسەر یەکێتیدا
عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی لە ڕووماڵێکی تایبەتی ئێن ئاڕتیدا ڕایگەیاند، یەکێتی و ناوەندەکانی هی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نییە و یەکێتی هی هەموو ئەو ئەندامانەیە کە خۆیان بە یەکێتی دەزانن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەبوو ئەمڕۆ کە تاڵەبانی گەڕایەوە بۆ سلێمانی دەبوو جێگرانی و ئەو ئەندامانەی ناوەندەکەیان ڕاگەیاندوە بچنە پێشوازی و چاویان بە مام جەلال بکەوتایە.
جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نەیانتوانیوە ببنە براگەورەیەک کە بتوانن هەموو ئەندامانی یەکێتی کۆبکەنەوە.
NRT _
