لە بازگەی سلێمان بەگ پێشمەرگە ڕێگری لە چوونی هێزی حەشدی شەعبی کرد بۆ ناو دووزخورماتوو
کەمال ئەسعەد فەرماندەی پێشمەرگە لە بازگەی سلێمان بەگ لە سنووری دووزخورماتوو بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی چەکدارانی حەشدی شەعبی ویستوویانە بچنە قەزای دووزخورماتوو، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوان ئامادەنین ڕێگە بە هاتنی هێزی ئەمنی بدەن بۆ قەزای دووزخورماتوو، تا ئەو کاتەی لە سەرووی خۆیانەوە فەرمانیان پێدەکرێت و بڕیار دەدرێت لەسەر هاتنی هێزەکە بۆ ناو دووزخورماتوو.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک گرژی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی حەشدی شەعبیدا دروستبووە.
NRT -
