ژمارەیەک شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتنە سلێمانی

ژمارەیەک شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتنە سلێمانی
ئەمە ئەحلام حەجییە, شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەمانکاتدا شاجوانی زەوییە بۆ ساڵی 2016، هاتووەتە شاری سلێمانی و دەیەوێت بە سێلفییەک یادگارییەک لەم شارە تۆماربکات.

ئەحلام حەجی، خەڵکی مەغریبە و ماوەیەکە لە لوبنان ژیان بەسەردەبات، ئەو وەک شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بەشداری لە چەندین چالاکی جۆراوجۆردا کردووە.

ئەو زۆر خۆشحاڵە کە ئەمڕۆ هاتووەتە هەرێمی کوردستان.

ئەحلام حەجی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "سەرەتا زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەم وڵاتە جوانەم، بەراستی دەمێکە دەخوازم سەردانی ئەم وڵاتە بکەم، بەڵام تازە بۆم رێکەوتووە، هەڵبەتە ئێمە بۆ ئامادەبوون لە مەڕاسیمێکی گرنگ کە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت لێرەین، لەگەڵ ئەوەشدا بەنیازم سەردانی هەولێر بکەم، هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ ئەم وڵاتە دەخوازم، لە خودا داواکارم ئەم میللەتە بپارێزێت".

بریارە رۆژی شەممە، ژووری بازرگانی و پارێزگا و بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی، بەهاوبەشی مەڕاسیمی نمایشکردنی جلوبەرگ و کەلوپەلی جوانکاری ئافرەتان سازبکەن، کە چەند گرووپ و سەنتەری جیاواز لە شاجوان و شارەزایانی لوبنانی بەشداری لە رێورەسمەکەدا دەکەن.
رووداو -
Top