نوێنه‌ری بارزانی جارێكی دیكه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه
فواد حوسێن، نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوانیان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی( كوردستان 24) گوتی: "بێجگه له چاره‌سه‌ر هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان نییه و ئه‌و بژارده‌یه‌ش له ئەولەویەتی بارزانییدایه كه لەم قۆناغەدا یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد لای ئه‌و زۆر پێویسته".
نوێنەری بارزانی لەبارەی هەڵویستی حزبەکانەوە گوتی: "گشت حیزبەکان ئامادەییان ده‌ربڕیووه بۆ ئەوەی بگەن بەرێککەوتن و کۆتایی بەو ئاڵۆزییانە بهێنن، و ئەوانیش لە گەڵ چارسەری پرسەکان رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد دان".
سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی كوردستان، ناوبراو ڕوونیكرده‌وه كه تەواوی حیزبەکان دووپاتیانكردووه‌ته‌وه كه لەگەڵ پرۆژەی سەربەخۆیین، بەبێ رێککەوتنی حزبەکانیش سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناخوازێت بڕیار لەسەر ئەم پرسه بدات.
زیاتر گوتی: "لەسەردانی ئەم دوایەی شاندی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بەغدا، به فه‌رمی پرۆژەی سەربەخۆیی پێشکەش بە لایەنه‌کانی بەغدا کراوە و ئەوانیش تێگەیشتنیان بۆ داواکە هەبووە و به‌شێكیان سه‌ربه‌خۆییان به مافێكی سروشتی خه‌ڵكی كوردستان زانیووه".
ناوبراو ئاشكراشیكرد كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،وه‌ك نوێنه‌ری بارزانی جارێكی دیكه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه.
BAS NEWS -
