پۆلیسی هەولێر: بکوژى ئەو گەنجەى کە لەسەر فول لایت کوژرا هەرێمی کوردستانى جێهێشتووە
به‌وته‌ی بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، په‌راوی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی گشتاندنی بۆ كراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی بۆ گشت خاله سنوریه‌كان و فڕۆکەخانە و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نێردراوه .
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای روداوه‌كه‌دا بنه‌ماڵه‌ی بارزان ره‌شید چاوهرڕوانى ئەنجامى لێکۆلینەوەکان بوون، به‌ڵام دواتر لە ڕێی پارێزه‌رێكه‌وه سكالایان لەسەر بکوژەکە تۆمار كرد.
كه‌سێكی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی بارزان به ئێن ئارتی راگه‌یاند ئه‌وان ئاگادارنین بكوژی كوره‌كه‌یان چووەته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وان گومانیان له كه‌یسه‌كه هه‌بووه، له ئێستاشدا ئەو وتەیەى پۆلیس کە ده‌ڵێت بكوژه‌كه هه‌ڵاتوه گومانی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌دا و كاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان دروست ده‌كات .
بەڕیوەبەرى پۆلیس ئاماژەى بەوەدا ئەگەر كه‌س و كاری بارزان ناونیشانی بكوژه‌كه لە دەرەوەى وڵات ده‌زانن پێیان بڵێن تا له‌رێی پۆلیسی ئینته‌ر پوڵه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بده‌ین. ده‌شڵێت ئەوانیش به‌دوای ناونیشانی بکوژەکەدا دەگەڕێن تا بتوانن ده‌ستگیری بكه‌ن .
NRT -
