فوئاد حسێن: هەولێر و بەغدا دوو شاند بۆ پرسی سەربەخۆیی پێكدەهێنن

فوئاد حسێن: هەولێر و بەغدا دوو شاند بۆ پرسی سەربەخۆیی پێكدەهێنن
هەولێر و بەغدا دوو شاند بۆ پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن و ئەندامێكی شاندەكەی هەرێمی كوردستانیش بۆ بەغدا دەڵێت "نێچیرڤان بارزانی بە بەرپرسانی بەغدای گوتووە، چارەسەری ریشەیی كێشەكان سەربەخۆیی كوردستانە".

فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەندامی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بوو بۆ بەغدا، نێوەڕۆكی كۆبوونەوەكان، بەتایبەت لەبارەی گشتپرسی و نەوت بۆ رووداو ئاشكرا دەكات.

فوئاد حوسێن، ئەندامی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی رووداو ئاشكرای دەكات، بە فەرمی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ بەپرسانی عێراق باسكردووە و نێچیرڤان بارزانی بە بەرپرسانی بەغدای گوتووە "بارودۆخی ئێستا بەو جۆرەی هەیە درێژەناکێشێت و هەردوولاشمان لەسەر ئەوە هاوڕاین، بۆیە پێویستە قسە لەسەر چارەسەر بكەین، كە چارەسەری ریشەیی كێشەكان سەربەخۆیی كوردستانە".

فوئاد حوسێن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رووداو، كە شەوی شەممە 3-9-2016 بڵاودەكرێتەوە، دەڵێت "لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حیزب و هاوپەیمانێتیە عێراقییەکان بەڕوونی باسی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان كرا. هەندێك لەلایەنە عێراقییەکان بەڕوونی گوتوویان مافی چارەنووس مافێکی سرووشتی گەلی کوردستانە. بەڵام هەندێکی دیکەیان رایان وابوو جیابوونەوەی کورد رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەی ناوخۆیی و هەرێمی".

فوئاد حوسێن ئاشكرای دەكات "لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون دوو شاند پێکبهێنن؛ یەکێکیان لە هەولێر ئەوی دیکەیان لە بەغدا، تاوەکو هەمو لایەنێکی ئەو پرسە گەنگەشە بکەن".
RUDAW -
Top